به‌ڤیدیۆ.. ده‌نگێكی نامۆ خه‌ڵكی شارێكی كه‌نه‌دا ده‌تۆقێنێت
K24- هه‌ولێر:
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ژاوه‌ژاوێكی نامۆی سه‌رچاوه‌نادیار خه‌ڵكی شاری ویندسۆری كه‌نه‌دای به‌شێوه‌یه‌ك بێزار كردووه، كه چیتر به‌رگه‌ی ناگرن و ئه‌و ده‌نگه بووه‌ته هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی زۆرێك له هاووڵاتیان.
ئه‌و ده‌نگه كه ناوی نراوه "Windsor Hum" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ شاری ویندسۆر، له هه‌موو ناوچه‌كانی ئه‌و شاره ده‌بیسترێت، كه ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته 220 هه‌زار كه‌س، هه‌روه‌ها هه‌مان ژاوه‌ژاو به له‌ره‌له‌رێكی نزمتر له شاری كلیفلاندی ئه‌مه‌ریكاش بیستراوه، كه 90 میل له شاری ویندسۆری كه‌ند‌اوه دووره.
له‌ساڵی 2011ـه‌وه بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ست به‌و ده‌نگه كراوه، ئه‌وكات خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌نگه‌كه‌یان به ده‌نگی له‌رینه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌كان چواندبوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات، ئه‌و ده‌نگه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و ئاستی له‌رینه‌وه‌كه به‌شێوه‌یه به‌رز بووه‌وه كه ئێستا خه‌ڵكی به‌رگه‌ی بیستنی ناگرن.
به‌شێك له دانیشتوان ده‌ڵێن، ئه‌و ده‌نگه وه‌ك ده‌نگی بزوێنه‌ری ئۆتۆمۆبیلی گه‌وره یاخۆد له‌ره‌له‌ری بلندگۆكانی ده‌نگ له‌كاتی ئاهه‌نگه‌كان وایه و، هه‌موو كه‌سێك وا هه‌ست ده‌كات كه ده‌نگه‌كه له‌ته‌نیشت ماڵه‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌چێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی تائێستاش بزانن سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ده‌نگه له‌كوێیه.
به‌شێك له خه‌ڵكه‌كه ده‌ڵێت، له ساڵی 2016 ده‌نگه‌كه گه‌یشتبووه خراپترین ئاست، بۆیه خه‌ڵكی شاره‌كه ناچار بوو لاپه‌ڕه‌یه‌كی تایبه‌ت له فه‌یسبووك تایبه‌ت به‌و دیارده‌یه بكه‌نه‌وه، بۆئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگه نامۆیه ئاڵوگۆڕ بكه‌ن، به‌و هیوایه‌ی كه چاره‌سه‌رێك بۆ نه‌هێشتنی بدۆزنه‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی، ئادمینێكی ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه به‌ناوی مایك پرۆفۆست زیاتر له 4 هه‌زار لاپه‌ڕه‌ی له تێبینییه رۆژانه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه نووسیوه و، هه‌موو زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی چڕی، ماوه و هێزی ده‌نگه‌كه، تایبه‌تمه‌ندی و دۆخی كه‌شوهه‌وا له كاته جیاوازه‌كاندا تۆماركردووه، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكار و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ده‌نگه.
دواجار توێژه‌ره حكوومییه‌كان به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ویندسۆر و ویسترن ئۆنتاریۆ، ده‌ستیان به زنجیره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه كرد، بۆئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ده‌نگه نامۆیه بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی ئه‌وانیش له‌وباره‌یه‌وه بێ ئه‌نجام بوون و نه‌یانتوانی هیچ شرۆڤه‌یه‌كی زانستی له‌مباره‌یه‌وه بخه‌نه روو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی زانكۆی ویندسۆر، سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ده‌نگه له دوورگه‌ی "زۆغ"ـه له ناوه‌ڕاستی رووباری دیترۆیت، ئه‌مه‌ش وه‌ك گومانێك بۆئه‌وه‌ی كه زۆرێك له پرۆژه‌ی پیشه‌سازییه‌كان له‌و دوورگه‌یه ئه‌نجام ده‌درێن.
H.B