قه‌ته‌ڕ له رێگه‌ی "بوعسكور" هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سعوودیه و ئیمارات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری قه‌ته‌ڕی كه له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه ده‌ستگیركراوه، دان به‌وه‌دا ده‌نێت، به ئاگاداری سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری قه‌ته‌ڕ، له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هێرشییان كردووه‌ته سه‌ر ئیمارات و سعوودیه.
دانپێدانانه‌كانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره قه‌ته‌ڕییه، مشتومڕی زۆری ناوه‌ته‌وه و ده‌وحه‌ی ناچاركرد روونكردنه‌وه‌ی هه‌بێت و ئه‌و قسانه ره‌تبكاته‌وه و بڵێت: "له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ئه‌و قسانه‌ی پێكراوه".
كه‌ناڵی ئه‌بوزه‌بی، رۆژی پێنج شه‌ممه، دانپێدانانه‌كانی حه‌مه‌د عه‌لی محه‌مه‌د حه‌مادی بڵاوكرده‌وه، كه له ساڵانی 2014-2015 له ئیمارات ده‌ستگیركراوه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێشتر له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌زگای هه‌واڵگری قه‌ته‌ڕ به پله‌ی ملازمی دوو كاریكردووه.
به گوێره‌ی دانپێدانانه‌كان، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگری قه‌ته‌ڕ، بڕه پاره‌یه‌كی زۆری پێداوه، بۆ ئه‌وه‌ی بچێته سعوودیه و ئیمارات و سیمكارتی ئه‌و وڵاتانه بكڕێت و یه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیكردن "رصید"ی تێبكات.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره دانی به‌وه‌شدا ناوه، دوای وه‌رگرتنی پاره‌كه، چووه‌ته سعوودیه و 5 سیمكارتی كڕیوه به خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێته‌وه، دواتریش چووه‌ته ئیمارات و به هه‌مان شێوه 5 سیمكارتی له‌وێش كڕیوه و هه‌موویان خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتییان هه‌بوو.
دواتر له رێگه‌ی ئه‌و سیمكارتانه‌ی ئینته‌رنێت، ئه‌كاونتێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر، به‌ناوی "بوعسكور" كردووه‌ته‌وه و به گوێره‌ی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئیمارات، له‌و ئه‌كاونته و چه‌ندینی دیكه، جنێو به سه‌ركرده و پیرۆزییه‌كانی ئیمارات دراوه و له‌وێوه هێرش كراوه‌ته سه‌ر پیرۆزییه‌كان و سووكایه‌تی به سه‌ركرده‌كانی ئیمارات كراوه.
به‌كارهێنانی ئه‌و سیمكارتانه بۆ ئه‌وه بووه، ئه‌كاونته‌كانییان وه‌كو هی هاووڵاتییانی ئیمارات ده‌ربكه‌ون و هه‌ست به‌وه نه‌كه‌ن كه‌سێكه له ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات خاوه‌ندارێتی ئه‌و ئه‌كاونتانه ده‌كات، وه‌ك هه‌واڵگری ئیمارات ئاشكرای كردووه، ئه‌وان سه‌ره‌تا ئه‌كاونتی "بوعسكور"یان كردووه‌ته ئامانج و به دواداچوونییان بۆ كردووه، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌كاونته له قه‌ته‌ڕه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت و له‌وێوه هێرش ده‌كرێته سه‌ر پیرۆزییه‌كانی ئیمارات.
دواتریش له رێگه‌ی دیكه‌ی هه‌واڵگرییه‌وه، كه ئاشكرایان نه‌كردووه، توانیویانه ئه‌و كه‌سه بدۆزنه‌وه كه كار به‌و ئه‌كاونتانه ده‌كات، ئه‌ویش حه‌مه‌د عه‌لی محه‌مه‌د حه‌مادی بووه، كه پله‌ی ملازمی دووی هه‌بووه له ده‌زگای هه‌واڵگری قه‌ته‌ڕ.
وه‌ك كه‌ناڵی ئه‌بوزه‌بی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دادگای ئیماراتی سزای 10 ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ر حه‌مادیدا سه‌پاندووه و به‌ندكردنی تا هه‌تاییش بۆ چواركه‌سی دیكه‌ی قه‌ته‌ڕی به شێوه‌یه‌كی غیابی ده‌ركردووه، كه یه‌كێكله‌وان به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگری قه‌ته‌ڕ بووه، به‌ڵام دواتر سه‌رۆكی ئیمارات لێوبردنێكی تایبه‌تی بۆ حه‌مادی ده‌ركردووه.
بۆ یه‌كه‌مجاریش چیرۆكی ده‌ستگیكردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره قه‌ته‌ڕییه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌وانێكه‌وه ئاشكرا كرا، به‌ڵام تا ئێستا چۆنیه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئاشكرا نه‌كراوه.
له‌لای خۆیه‌وه شێخ سه‌یف بن ئه‌حمه‌د بن سه‌یف ئال سانی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی قه‌ته‌ڕ، بڵاوكردنه‌وه‌ی دانپێدانانی ئه‌فسه‌ره قه‌ته‌ڕییه‌كه‌ی ئیدانه‌كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه ته‌واو دوورن له راستییه‌وه و ئه‌و كاره‌ش له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه به‌و ئه‌فسه‌ره كراوه، كاتێك له ساڵی 2014 له له‌لایه‌ن هه‌واڵگری ئیماراته‌وه ده‌ستگیركراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌ته‌ڕ راشیگه‌یاند، حه‌مادی له ساڵی 2014 له رێگه‌ی وشكانییه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری سه‌ردانی ئیماراتی كردووه و له‌وێ به‌بێ هیچ پاڵپشتییه‌كی یاسایی ده‌ستگیكراوه.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاراسته‌كردنی ئه‌و تۆمه‌تانه له ساڵی 2014ه‌وه ئه‌و كاته‌ی وڵاتانی سعوودیه، ئیمارات و به‌حره‌ین باڵیۆزه‌كانی خۆیان له قه‌ته‌ڕ كشانده‌وه هه‌یه، به‌ڵام حكوومه‌تی قه‌ته‌ڕ به مه‌به‌ستی پارێزگاری له په‌یوه‌ندی برایانه، ئه‌و پرسه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
سه‌رچاوه: CNN - ابوظبی