ته‌كنیكێكی كاریگه‌ر سه‌رباز و ئۆتۆمۆبیله‌كان ده‌شارێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
تیمێكی زانا و توێژه‌رانی بواری زانستی توانیان داهێنانێك له ئامێرێكدا بكه‌ن كه ده‌توانێت سه‌رباز و ئۆتۆمۆبیلی سه‌ربازی له‌به‌ر چاوی كامێراكانی تیشكی ژێر سوور بشارێته‌وه و ناویان ناوه "كاغه‌زی شاردنه‌وه". ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامێرێكی ته‌نك و نه‌رمه و ده‌توانێت بوونه‌وه‌ره‌كان له‌به‌رچاوی كامێراكانی تیشكی ژێر سوور ون بكات.
ئه‌ستووری ئه‌و كاغه‌زه كه‌متر له یه‌ك ملیمه‌تره و، وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر ته‌نكه، به‌ڵام ده‌توانێت بوونه‌وه‌ره‌كان له فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان بشارێته‌وه و كامێراكانیش نه‌توانن بیانبینن.
به‌گوێره‌ی زانایانی زانكۆی "ویسكۆنسن مادیسۆن"، ئه‌و كاغه‌زه له جۆرێكی مادده‌ی سلیكۆن درووست كراوه، كه بتوانرێت دواتر لاببرێت و، ده‌توانێت له 94%ی ته‌ن و بوونه‌وه‌ره‌كان له روناكی تیشكی ژێر سوور بشارێته‌وه.
توێژه‌ران و داهێنه‌رانی ئه‌و داهێنانه مه‌به‌ستیان له درووستكردنی ئه‌و كاغه‌زه بۆ ئه‌وه بووه، كه سه‌ربازان بتوانن له‌كاتی جه‌نگ خۆیان پێ له‌به‌رچاوی كامێراكانی چاودێریی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ون بكه‌ن و له مه‌یدانی جه‌نگ سه‌لامه‌ت بن.
هۆنگرۆی جیانگ، ئه‌ندامێكی تیمی داهێنه‌رانی ئه‌و كاره دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و داهێنانه‌ی كردوویانه ته‌نیا بریتییه له درووستكردنی كاغه‌زێكی ته‌نكی "شاردنه‌وه" و، كێشه‌كه‌شی زۆر له‌كێشی قه‌ڵغان و ئه‌و پێداویستییانه كه‌متره كه سه‌ربازان به‌كاریان ده‌هێنن و له‌كاتی جه‌نگ له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن.
ئه‌و كاغه‌زه جۆره گه‌رمییه‌كی وه‌ك گه‌رمی تیشكی ژێر سوور به ته‌نه گه‌رمه‌كانی وه‌ك له‌شی مرۆڤ و بزوێنه‌ری ئۆتۆمۆبیله‌كان ده‌به‌خشێت، كه فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان ناتوانن وێنه‌ی بگرن.
به‌گوێره‌ی تویژینه‌وه‌كه، به‌كارهێنانی ئه‌و كاغه‌زه هیچ تێچوونێكی ماددی ناوێت، توانای مژینی ئه‌و تیشكه رووناكیانه‌ی هه‌یه، كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی " ئه‌و تیشكه ژێر سوورانه‌ی درێژی شه‌پۆلیان درێژ و مامناوه‌نده"، ئه‌ویش بریتییه له جۆرێك له رووناكی كه له‌و ته‌نانه ده‌رده‌چێت كه پله‌ی گه‌رمایان هاوتای پله‌ی گه‌رمای له‌شی مرۆڤه.
مادده‌ی گه‌رمكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ كاغه‌زه‌كه زیادكراوه كه ده‌توانێت كامێراكانی تیشكی ژێر سوور هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زانایان سلیكۆنی ره‌شیان له درووستكردنیدا به‌كارهێناوه، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی بلووره‌كانی سلیكۆنی ده‌رزیله‌یی و ریزكردنیان به‌شێوه‌یه‌كی ستوونی هاوته‌ریب له‌سه‌ر كاغه‌زه‌كه كه به ته‌لی "نانۆیی" ناوده‌برێت، به‌مه‌ش زۆربه‌ی تیشكه به‌ركه‌وتووه‌كان هه‌ڵده‌مژێت و ته‌نیا رێژه‌یه‌كی كه‌م ده‌داته‌وه.
ته‌له نانۆییه‌كان له‌ڕێگه‌ی وردیله‌ی زیو له‌سه‌ر رووی كاغه‌زه‌كه ده‌لكێندرێن و گه‌ردی هه‌وا له‌گه‌ڵ سلیكۆنه ره‌شه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی رێگری له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بكات، له‌كاتی به‌ركه‌وتنی گورزه رووناكییه‌كان شه‌پۆله‌كانی تیشكه‌كان به كه‌لێنی ده‌رزیله‌كاندا په‌رت ده‌بن و ده‌مژرێن و رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌یان نادات.
پێشتر زانراو بوو كه سلیكۆنی ره‌ش رووناكی بینراو هه‌ڵده‌مژێت و قه‌تیس ده‌كات، به‌ڵام له‌و داهێنانه‌دا توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت، كه ئه‌و مادده‌یه توانای قه‌تیسكردنی تیشكی ژێر سووریشی هه‌یه.
H.B