خوولی داهاتووی پەرلەمان یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان یەکلادەکاتەوە
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ، پێشنیازی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی خسته خوولی داهاتووی په‌رله‌مان، كه ده‌كاته خوولی پێنجه‌م.
لە کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆی پەرلەمانى كوردستان, پێشنیازی یەکلاکردنەوەی پرۆژە یاسای چارەنووسی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی لە خوولی پێنجەمی پەرلەمانی خستە دەنگدان بە 33 دەنگ بەرامبەر بە 16 دەنگ پەسندکرا.
فرسه‌ت سۆفی، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، به گوێره‌ی ياساى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بوایه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له یه‌ك كات ئه‌نجام بدرێن، به‌ڵام هیچ سازانێك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌بوو، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش پرۆژه یاسایه‌كی پێشكه‌ش كرد، هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه به یه‌كه‌وه ئه‌نجام نه‌درێت و كاركردن به یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان كاری پێ بكرێت.
راشیگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌وه له چوارچێوه‌ی یاسایه‌ك په‌سه‌ند كرا، به كۆده‌نگی و هه‌موو لایه‌نێك له‌سه‌ری كۆك بوون.
دووپاتیشی كرده‌وه، وه‌كو پارتی پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌نه‌وه كه راسته‌وخۆ له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌وه‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به دیاریكردنی سیسته‌م حوكمڕانی نییه و ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه سیسته‌مه‌كه په‌رله‌مانی نییه.
ا. م