كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە باران دەبارێت
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچە باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمە باران ھەیە.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە زۆربەی كاتەكان نیمچە ھەور دەبێت.