قائیمقامی ده‌ربه‌ندیخان: بۆ سه‌رجه‌م باخچه و قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان سبه‌ی پشووه
K24 - هه‌ولێر:
قائیه‌قامیه‌تی ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند، سبه‌ی شه‌ممه بۆ سه‌رجه‌م باخچه و قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی سنووره‌كه، پشووی فه‌رمییه، به‌ڵام بڕیاره‌كه قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان ناگرێته‌وه.
ناسیح مەلا فەتاح قایمقامی دەربەندیخان بەکوردستان24 راگەیاند، سبه‌ی شه‌ممه، 8ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، لە سەرجەم باخچە و قوتابخانه بنەڕەتییەکانی سنووری پەروەردەی دەربەندیخان، پشووی فەرمییە.
قایمقامی دەربەندیخان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیارەکە خوێندنگە ئامادەییەکان ناگرێتەوە و ده‌وامیان وه‌كو رۆژانی دیكه ئاساییه.
ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی، په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانی ئاگاداركرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو یاخود لافاو، لە پێناو پاراستنی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران، بۆ راگرتنی ده‌وام هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ قائیمقامیه‌تی قه‌زاكانی خۆیاندا بكه‌ن.
ئ. م