پهرلهمانتارێكى كورد: له ساڵێكدا 160 كۆڵبهرى كورد به دهستى هێزه ئهمنييهكانى ئێران كوژراوون
K24 – ههولێر:
جەلال مەحمودزادە، نوێنەری خەڵكی مەھاباد لە پەرلەمانی ئێران رايگهياند، تهنيا له ماوهى ساڵى رابردوودا (160) كۆڵبهرى كورد به دهستى هێزه ئهمنييهكانى كۆمارى ئيسلامى ئێران كوژراوون.
هاوكات ماڵپهڕى (ههنگاو) بۆ پرسى مافهكانى مرۆڤ له رۆژههڵاتى كوردستان بڵاويكردهوه، تهنيا له ماوهى يهك مانگى رابردوودا (5) كۆڵبهرى كورد كوژران و (14)ى ديكه بريندار بوون.
ئهو سايته روونيكردووهتهوه، زۆرترين كۆڵبەر لە ناوچهكانى (سەردەشت، شنۆ و پیرانشار) بوونەتە قوربانی.
ههروهها لە دوو مانگی رابردوودا رێژەی قوربانیان لەسنوورەكانی ورمێ، سنەو كرماشان لەگەڵ سنووری باشووری كوردستان بەرێژەیەكی بەرچاو زیادیكردووە. ئەوە لەكاتێكدابوو كە پەرلەمان و حكومەتی ئێران بڕیاری رێكخستنەوەی كۆڵبەرانیان دابوو، ھاوكات بەڵێنی بیمەكردن و پاراستنی ئەو كۆڵبەرانەیان دابوو كە مۆڵەتیان ھەیە.
جەلال مەحمودزادە نوێنەری خەڵكی مەھاباد لە پەرلەمانی ئێران دەلێ لەساڵی رابردووی ھەتاویدا 160 كۆڵبەر كوژراون، بەگوتەی ئەو ئەو كۆڵبەرانە جلوبەرگی لەنگە و جگەرەیان پێ بووە، و بەتەقەی راستەوخۆی ھێزەكانی سنوورپارێز كوژراون.
تا ئێستا ھیچ لایەنێكی ئەمنی و سیاسی حكومەتی ئێران بەرامبەر كوشتاری كۆڵبەران ھەڵوێستی نەگرتووە، بەڵام ناو بهناو لە پەرلەمان باسەكە گەرم دەكرێتەوە، بەڵام بەبێ بڕیار لێی دەردەچن.
رۆژی چوارشەممە مستەفا كەواكبیان، نوێنەری تاران لە پەرلەمانی ئێران گوتبووی، كە حكومەت سەرچاوە سەرەكییەكانی قاچاغكردنی كاڵا ناگرێت، كەچی بەرامبەر كۆڵبەران تووندن.
ھاوكات بەڕێوەبەرایەتی كاروباری سنوورەكانی ئێران رایگەیاندووە، كۆڵبەری كارێكی كاتییە، ھەربۆیە بیمە نایانگرێتەوە.
ئەو كوشتارو قسەوباسانە لەكاتێكدایە كە تاكوو ئێستا حكومەتی ئێران بەفەرمی دەروازەكانی سنووری كۆڵبەری لەنێوان رۆژھەڵات و باشووری كوردستانی نەكردووەتەوە، ئەوانەی كە بە ناچاریش بە كوێرە رێگەكاندا دەڕۆن، دەكەونە بەردەم چارەنووسێكی نادیارەوە.