شاندێكى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و سوپا ده‌بنه ميوانى واشنتن
K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له عێراق بڵاويكرده‌وه، شاندێكى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق سه‌ردانى واشنتن ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى باڵيۆزخانه‌كه، شانده‌كه پێكهاتوون له گوته‌بێژ و به‌رپرسانى راگه‌ياندنى پێشمه‌رگه و سوپا.
بڕياره ئه‌و شانده له واشنتن له‌گه‌ڵ هاوشانه‌كانيان له وه‌زاره‌تى به‌رگرى و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا كۆببنه‌وه.
باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌ردانه هاوبه‌شه به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر په‌يوه‌ندى دۆستانه‌ى نێوان هه‌ردوو وڵات.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و سه‌ردانه مه‌وداى پشتيوانى ئه‌مريكا به عێراقى فيدراڵى و ديموكراتى و يه‌كپارچه و گه‌شه‌كردوو ده‌رده‌خات.