هێزی دەریایی ئەمەریکا دەست بەسەر دەیان چەکی ئێرانیدا دەگرێت

لە دەریای عەرەبی دەستی بەسەردا گیراوە

K24 – هه‌ولێر:

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، دەستیان بەسەر دەیان چەکی قورسی ئێراندا گرتووە کە ئەگەر هەیە ویستبێتی بۆ حوسییەکانی یەمەنی بگوازێتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا، لە دەریای عەرەبی دەستیان بەسەر بەلەمێکدا گرتووە کە 150 دژە تانکی جۆری Dehlavieh و مووشەکی زەوی – ئاسمانیی، چەند پارچەیەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دووربینی دەرخەری گەرمیی چەک لەگەڵ چەند جۆرێکی تەقەمەنی جیاوازی تێدابووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، جۆری چەکەکان هەمان ئەو جۆرە چەکانە بوون کە پێشتر هێزی دەریایی ئەمەریکا لە مانگی 11ـی ساڵی رابردوو دەستی بەسەردا گرت و بۆ حوسییەکان بەڕێکرابوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نەتەوە یەکگرووەکان فرۆشتنی چەکی بە حوسییەکانی یەمەن قەدەغەکردووە.

AA