سندووقه‌كانی ده‌نگدان له‌ ئێران داخران

دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌نگدان چوار كاتژمێر درێژكرایه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

کاتی فەرمیی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و ئەنجومەنی شار و گوندەکانی ئیران کۆتایی پێ هات و دواى درێژكردنه‌وه‌ی ده‌نگدان بۆ چوار کاتژمێر, سندووقه‌كانی ده‌نگدان داخران.

بە گوێرەی ئامارەکانی ناوەندی چاوەدێریی هەڵبژاردنەکانی ئێران تا کۆتایی کاتژمێر 20 بە کاتی تاران نزیک 30 ملیۆن کەس لە هەڵبژاردنەکاند بەشدار بوون کە ئەمەش کەمترە لە 36%ی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەبووە.

بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی ئێران، ماوەی هەڵبژاردنەکان سەرەتا بۆ دوو کاتژمێر درێژ کرایەوە و دواتە راگەیاندرا بۆ دوو کاتژمێری دیکەش سرێژ دەکرێتەوە.

بە گوێرەی یاساکانی هەڵبژاردنی ئێران ماوەی دەنگدان لەم وڵات 10 کاتژمێرە و وەزارەتی ناوخۆ بە لانی زۆر دەتوانێ بۆ شەش کاتژمێر ماوەی هەڵبژاردنەکان درێژ بکاتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە رەنگە ماوەی هەڵبژاردنەکان پاش کاتژمێر 22ش لە هێندێک لە شارە گەورەکان رەنگە بۆ دوو کاتژمێری دیکەش درێژ بکرێتەوە.