نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك: بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانى عێراق سیاسییه و دانی پێدانانێم
K24 - هه‌ولێر:
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك، رایگه‌یاند، كار به بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ناكرێت و بڕیاره‌كه‌ش به سیاسی وه‌سف ده‌كات.
پارێزگاری كه‌ركووك، له چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی فرانس 24 رایگه‌یاند، پشتگیری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌كات و كه‌ركووكیش به‌شداری پرۆسه‌كه ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشتر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بڕیاره‌كه‌ی داوه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، نوێنه‌ری ته‌واوی پێكهاته‌كانی كه‌ركووك، به‌شداربوونه له ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بۆ به‌شداریكردن له ریفراندۆم.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تیش كه پشتگیری ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ناكه‌ن روونیكرده‌وه، هیچ وڵاتێك به‌ر له سه‌ربه‌خۆیی پشتگیری نه‌ته‌وه‌كانییان نه‌كردووه، به‌ڵام دواتر دانیان پێداناوه.
پارێزگاری كه‌ركووك سه‌رسامی خۆیشی به هه‌ڵوێستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، ریفراندۆم مانای راسته‌وخۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵكو ته‌نها راده‌ربڕینه.
له باره‌ی بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان، كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی له كاتی دیاریكراوی خۆی په‌سه‌ند كرد، نه‌جمه‌دین كه‌ریم رایگه‌یاند، ته‌واوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بڕوایان به ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه، ته‌نانه‌ت گۆڕان و كۆمه‌ڵیش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ندێك جیاوازی سیاسی پێشتر هه‌یه، به‌ڵام هیچ كه‌س دژی سه‌ربه‌خۆیی نییه، ره‌نگه هه‌ندێك حزب داوای ئه‌وه‌ی كردبێت كه ته‌نها یه‌ك ریفراندۆم دوابخرێت، ئه‌ویش ته‌نها بۆ رازیكردنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆیان، به‌ڵام ریفراندۆمیش دوانه‌خراوه.
سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌كانی لادانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاره‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه و رایانگه‌یاند، وه‌ك پارێزگار مامه‌ڵه له‌گه‌ل نه‌جمه‌دین كه‌ریمدا ده‌كه‌ن.
له‌م چوارچێوه‌یه، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی به‌غدا ناگه‌نه كوردستان.