نه‌وتی زیاتر لە كوردستان دۆزرایه‌وه
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای دی ئێن ئۆی، نه‌رویجی رایگه‌یاند، به‌رهه‌می كێڵگه‌ی نه‌وتی پێشاپور بۆ سێ ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كات و رۆژانه 15 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
كۆمپانیای دی ئێن ئۆ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردەوە، سێیه‌م بیری نه‌وتییان له پێشابوور به سه‌ركه‌وتوویی تاقیكردووەتەوە و به‌وه‌ش به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌و كێڵگه‌یە بۆ سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئاستی ئێستا به‌رز ده‌كرێته‌وه و ده‌بێته 15 ھەزار به‌رمیلی رۆژانه، كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، ئێستا كار له سه‌ر 10 بلۆكی نه‌وتی و یه‌ك بلوكی گازی ده‌كه‌ن، به‌و ئامانجه‌ی له نزیكترین كاتدا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له پێنج بلوكدا ده‌ست پێ بكه‌ن.
له مانگی ئایاری رابردوودا تا ئێستا ئه‌وه دووهه‌مین بیری نه‌وتییه كه كۆمپانیای دی ئێن ئۆ، به سه‌ركه‌وتوویی له پیشابوور كاری لەسەر بكات.