دواى نه‌مسا له ئه‌ڵمانیا باس له قه‌ده‌غه‌كردنی حیجاب ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، وه‌ك نه‌مسا حیجاب له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان قه‌ده‌غه بكات.
نوێنه‌رایه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ كاروباری له‌خۆگرتنی بیانییه‌كان، ئه‌نیت ویدمان موز، به رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی راگه‌یاندووه، زۆربه‌ی موسڵمانان رایان وایه پێویست نییه، له قۆناغی بنه‌ڕه‌تیدا حیجاب بكرێت.
دوێنێ په‌رله‌مانی نه‌مسا بڕیاریدا حیجابی موسڵمانان له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان قه‌ده‌غه بكات.
له‌و باره‌یه‌وه ماركۆس فاینبێرگ، په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانی شاره‌زا له كاروباری خێزان رایگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌كردنی حیجاب وه‌ك ئه‌وه‌ی له نه‌مسا ده‌كرێت، ئاسه‌نگ بۆ ئه‌و كچانه درووست ده‌كات، كه وه‌ك سیمبوڵێكی ئاینه‌كه‌یان پێیان خۆشه حیجاب بپۆشن.
له سه‌دا شه‌شی دانیشتوانی ئه‌ڵمانیا موسڵمانن و زۆرینه‌شیان به ره‌چه‌ڵه‌ك توركن.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ئ.ر