زێدان شكستی به پلانێكی فلۆرێنتینۆ پێرێز هێنا
زێنه‌دین زێدان گفتووگۆیه‌كانی نێوان یانه‌ی ریال مه‌درید و به‌رپرسانی ئایاكسی له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ڤان دی بیك راگرت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه فلۆرێنتینۆ پێرێز و به‌رپرسانی یانه‌ی ئا‌یاكس پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یان له زستانه‌وه هه‌ڵگرت بۆ ئه‌م هاوینه.
رۆژنامه‌ی تێلێگرافی بریتانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه له‌سه‌ر خواستی زێدان، ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی ڤان دی بیكی هۆڵه‌ندی كشایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌و ناوه‌راستكاره‌ی یانه‌ی ئا‌یاكس ئێستا به‌دوای یانه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێت و دڵنیاكراوه‌ته‌وه كه ناچێته ریال مه‌درید.
ڤان دی بیكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ئا‌یاكس پێگه‌یشتووه، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 37 یاری 10 گۆڵ و 11 ئاسیستی كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ ئه‌وه‌ی ڤان دی بیك بگوازێته‌وه، چونكه نرخه‌كه‌ی له پۆڵ پۆگبا هه‌رزانتره و كه ناگاته 50 ملیۆن یۆرۆ و پێیوابووه ئه‌و یاریزانه لاوه‌ی ئا‌یاكس ده‌توانێت قه‌ره‌بووی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی مۆدریچ و تۆنی كرووس بكاته‌وه كه ئه‌و دووانه ته‌مه‌نیان له 30 ساڵ تێپه‌ڕی كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه زینه‌دین زێدان داوای یاریزانێكی ناوه‌راستی كردووه و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت ئه‌و یاریزانه پۆڵ پۆگبا بێت كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆ، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی له نێوان زێدان و پێرێز دروست كردووه.