فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه له سنوورى كه‌ركووك كۆبوونه‌وه
K24 – كه‌ركووك:
فه‌رمانده‌كانى هێزى پێشمه‌رگه له سنوورى كه‌ركووك كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێكردنى هه‌ڕه‌شه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپا بۆ سه‌ر كه‌ركووك.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه دواى ئه‌وه دێت شه‌وى رابردوو، به‌شێك له هێزه‌كانى يه‌كێتى به درێژايى 18 كيلۆمه‌تر و به قوڵايى 4 كيلۆمه‌تر سه‌نگه‌ره‌كانى خۆيان له خورماتوو تا مه‌كته‌ب خاليد چۆڵكردووه و راده‌ستى ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبييان كردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، دواى چۆڵكردنی به‌شێك له سه‌نگه‌ره‌كانی ناوچه‌كه له لایه‌ن چه‌ند فه‌وجێكی پێشمه‌رگه، چه‌كدارانى سه‌ر به ميليشياى حه‌شد هاتوونه‌ته سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه.
وه‌ك له‌و گرته ڤيديۆيانه ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبيى بڵاويانكردووه‌ته‌وه، به‌شێك له پێداويستى و كه‌لوپه‌لى سه‌نگه‌ره‌كانيش به‌جێهێڵدراوون.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له راگه‌يه‌ندراوێكدا فه‌رمانيكرد، هێزى پێشمه‌رگه له ئاماده‌باشى ته‌واودا بن بۆ به‌رگريكردن له خاكى كوردستان.