هاتووچۆی هه‌ولێر له باره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كامێرای سه‌رپێچی روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كامێرای تۆماركردنی سه‌رپێچییه‌كان روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، گرتنی وێنه‌كان تێسته و پێش دانانی هه‌ر كامێرایه‌ك له هه‌ر خاڵێك ئه‌و كاره ده‌كرێت.
گرته ڤیدیۆییه‌كه، له نزیك فولكه‌ی بازی سه‌ر رێگه‌ی مووسڵ له‌لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه تۆماركراوه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه كامێرای تۆماركردنی سه‌رپێچییه‌كانی خێرایی هاتووچۆ، وێنه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش ده‌گرێت، كه خێراییه‌كه‌یان كه‌متر له 60 كیلۆمه‌تره، به‌ڵام گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و كاره ته‌نها بۆ تێسته.
رائید فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، بۆ وێبسایتی كوردستان 24 رایگه‌یاند، دانانی كامێرای تۆماركردنی سه‌رپێچی خێرایی، كاتێكی زۆر ده‌خایه‌نێت و هه‌ندێكجار نزیكه‌ی 30 خووله‌ك بۆ كاتژمێرێك كاتی ده‌وێت.
روونیشی كرده‌وه، هۆكاری خایاندنی ئه‌و كاته‌ش، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كامێراكه له رێگه نێتوۆركه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كرێت، بۆیه پێویست ده‌كات خاڵی وێنه‌گرتنه‌كه به ته‌واوه‌تی دیاری بكرێت و بزانریت ئایا وێنه‌كان به روونی ده‌رده‌كه‌ون و ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌رده‌چن یان نا.
رائید فازڵ حاجی، دڵنیاییش ده‌دات، ئه‌و وێنانه‌ی له كاتی تێستدا ده‌گیرێن، به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك سه‌رپێچی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل هه‌ژمار ناكرێت و ته‌نها تێسته و وێنه‌كانیش راسته‌وخۆ ره‌شده‌كرێنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كاتی تۆماركردنی وێنه‌ی سه‌رپێچییه‌كان له‌كاتی بژاردنی سزا ده‌درێته‌وه خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خێرایی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ش دیاری ده‌كرێت، بۆیه ناكرێت سه‌رپێچی بۆ ئۆتۆمبێلێك هه‌ژمار بكرێت كه خێراییه‌كه‌ی 40 یان 20 كیلۆمه‌تره له كاتژمێرێك.
ا. م