پارچە زەوی بەسەر پێشمەرگە دابەش دەكرێت

"چاوەڕێی ئەنجوومەنی وەزیران دەكەین"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

وەزیری شارەوانی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، كاری جدیان كردووە بۆ ئەوەی ئەو پێشمەرگانەی پارچە زەویان وەرنەگرتووە ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەربدات و ئەوانیش لە وەرگرتنی پارچە زەوی سوودمەندبن.

نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "پێشتر ھەندێك پێشمەرگە پارچە زەوییان وەرگرتووە، بەڵام لیستی دیكەمان ھەیە و كاری جدیمان لەسەر كردووە، بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر بدات و ئەوانیش لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندبن".

ئاماژەی بەوەشكرد: "چەند پڕۆژەیەكی یەكەی نیشتەجێ بوون بۆ كەسوكاری شەھیدان لە بواری جێبەجێكردن دان و ھەركاتێك تەواو بوو دابەش دەكرێن".