له كه‌ركووك هێرشكرايه سه‌ر ده‌وريه‌يه‌كى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق
K24 – هه‌ولێر:
کەمێك پێش ئێسـتا لەگەڕەکی (تەپە)ـی شاری کەرکووك، له نزیکـ پردى خه‌بات چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقە لەهێزی ئاڵتونی (فيرقه‌ى زه‌هه‌بى) سەر بەسوپای عێراق کرا. وه‌ك ئه‌وه‌ى چالاكانى كه‌ركووك بڵاويانكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى چالاكانى كورد له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك و ژماره‌يه‌ك په‌يجى خۆبه‌خشانى شارى كه‌ركووك، هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق ته‌قه‌يه‌كى زۆريان كردووه و ده‌ستڕێژيان له خان‌و و ماڵى هاووڵاتيانى گه‌ڕه‌كه‌كانى نزيك له رووداوه‌كه كردووه.
له‌و باره‌يه‌وه په‌يامنێرى كوردستان24 له زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كه‌وه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، رووداوه‌كه له نزيك پردى خه‌بات و گه‌ڕه‌كى ئيسكانى شارى كه‌ركووك روويداوه. و به هۆيه‌وه زيانى گيانى به‌ر هێزه ئه‌منييه‌كان كه‌وتووه.