پەرلەمانی كوردستان ده‌نگ به‌ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ده‌دات

"سێ مانگ جارێك ئەنجوومەنی وەزیران راپۆرتی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەداتە پەرلەمان"
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

پەرلەمانی كوردستان دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای چاكسازی دەدات و لیژنە تایبەتمەندەکانیش راپۆرتی کۆتایی لەسەر پێشنیازەکانی خوێندنەوەی دووەم تەواو دەکەن.

ئاشنا عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێت: ئەنجوومەنی وەزیران پێی راگەیاندووین، لە گەڵ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، له‌ ماوه‌ی کەمتر لە 3 مانگ جارێك راپۆرتمان بۆ دەنێرنە پەرلەمان.

پرۆژە یاسای چاکسازی لە 21 ماددە پێكهاتووە دوای پەسەندکردنی, پەرلەمان ره‌وانه‌ی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ده‌كات و دوای بڵاوبوونەوەی، دەبێت ئەنجوومەنی وەزیران لە ماوەی دوو مانگدا دەست بە جێبەجێکردنی یاساکە بکات، بەمەش هەنگاوەکانی رێکخستنی خانەنشینی، مووچە، پێدانی دەرماڵە و ئیمتیازاتەکان و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێیشمەرگە دەستپێدەکات.

H.B