به‌ڤیدیۆ.. له په‌خشی راسته‌وخۆ كۆچی دواییكرد
K24- هه‌ولێر:
پرۆفیسۆر ریتا جیتێندرا، كه خانمێكی پرۆفیسۆری ناوداری وڵاتی هیندستانه، له‌كاتی میوانداری له به‌رنامه‌ی به‌یانی باشی كه‌ناڵێكی ئه‌و وڵاته, له‌په‌خشی راسته‌وخۆ كۆچی دواییكرد.
دوای رووداوه‌كه، زاهد موختار، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی به‌یانی باش له كه‌ناڵی "ی‌و ئێن تی" رایگه‌یاند، جیتێندرای ته‌مه‌ن 86 ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی قسه‌ی ده‌كرد و وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد، به‌ڵام له‌ناكاو ده‌ستی به هه‌وزینگی سه‌كه‌رات كرد.
پێشكه‌شكاری به‌نامه‌كه گوتیشی، به‌ر له ده‌ستپێكردنی به‌رنامه‌كه جیتێندرا پێی گوتم، هیوادارم وه‌ك عه‌بد ئه‌لكه‌لام، سه‌رۆكی پێشووتری هیندستان له شوێنی كاره‌كه‌م كۆچی دوایی بكه‌م، كه له‌ساڵی 2015 له‌كاتی پێشكه‌شكردنی وانه له یه‌كێك له زانكۆكانی وڵاته‌كه‌ی له‌ناكاو كۆچی دوایی كرد.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆكه‌شدا دیاره، له‌كاتی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ئه‌و خانمه پرۆفیسۆره، راسته‌وخۆ په‌خشی ئه‌و كه‌ناڵه راده‌گیرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ستافی به‌رنامه‌ی به‌یانی باشی ئه‌و كه‌ناڵه، له‌گه‌ڵ تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی، ده‌ستبه‌جێ جیتێندرا گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به‌ر له گه‌یاندنی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ستدابوو.
H.B