له واشنتن به‌رپرسى نووسينگهى كوردستان24 وه‌ك كه‌سايه‌تى ساڵى 2018 هه‌ڵبژێردرا
K24 – واشنتن:
سايتى (Free Beacon)ى ئه‌مه‌ريكى، كه سايتێكى ناسراوى واشنتنى پايته‌ختى ئه‌مه‌ريكايه، هاوكارمان ره‌حيم ره‌شيدى به‌رپرسى نووسينگهى كوردستان24ى له واشنتن وه‌ك كه‌سايه‌تى ساڵى 2018 ده‌ستنيشان كرد.
ره‌حيم ره‌شيدى، له پرێس كۆنفرانسێكدا، دواى پرسياركردن له سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، له لايه‌ن سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكاوه به " مسته‌ر كورد " ناوبرا و ئه‌و نازناوه نوێيه‌ش بۆ ره‌حيم ره‌شيدى له ئاستى ميدياى ئه‌مه‌ريكى و نێوده‌وڵه‌تييدا كاردانهوهيهكى زۆرى به‌دواى خۆي‌دا هێنا.
له‌و باره‌يه‌وه، سايته‌كه نووسيويه‌تى: سەرۆک ترەمپ لەوە تێدەگات کە نکوڵی کردن لە مافی کوردەکان لە مێژوودا یەکێکە لە تاوانەکانی سەدەی نوێ، بۆیەش بە مەبەست باسی لە ئازایەتی کوردەکان کرد و گووتی من ئەوانم خۆشدەوێت.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: بەهۆی بە شانازییەوە پیشاندانی مێژووی خەڵکە دێرینەکەی بۆ کەسانی ناشارەزای مێژوو و جوگرافیا، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکانی کۆشکی سپی، رەشیدی وەک یەکێک لە کەسایەتییەکانی ساڵی 2018ی سایتی (Washington Free Beacon) هەڵبژێردرا.