كرێی خوێندن له قوتابخانه و زانكۆ و پهیمانگا ئههلییهكان كهم دهكرێتهوه
K24- ههولێر:
بڕیاره لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان لەگەل خاوەن زانكۆ، پەیمانگا و قوتابخانە ئەھلییەكان لە پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن كۆببنەوە. بەشێك لە زانكۆ و پەیمانگاكانیش ئەم بریارەیان پێ باشە، بە مەرجێك حكوومەت ھاوكارییان بكات و لە ھەمان كاتیشدا ئەم بڕیارە لەم بارودۆخە بە ھەلێكی باش دەزانن بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەروەردە و خوێندن لە هەرێمی كوردستان.
لهمبارهیهوه گەلاوێژ عوبيد، بڕیاردهری لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان دهڵێت، ئەم بڕیارە لە كۆبونەوەى لێژنەی پەروەردە و خوێندنی بالاى پەرلەمانی كوردستان پەسەند كراوە و لە داھاتویەكی نزیكدا لەگەل سەرۆكی زانكۆ، پەیمانگا و قوتابخانە ئەھلییەكان لهمبارهیهوه كۆدەبنەوە.
سەبارەت بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندن كە ئەھلین، بەشێك لە زانكۆ و پەیمانگاكان لەو بڕاویەدان، ئەمە بە قازانجی قوتابیە و بێگومان سودی دەبێ بۆ پەرە پێدانی خوێندن و پەروەردە بەڵام بە مەرجێك حكوومەت ھاریكاری ئەم ناوەندە ئەھلییانە بێت و رەچاوی بارودۆخی ئەو ناوەندانەش بكات.
وەزارەتی خوێندنی باڵاش كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لەم كات و ساتەدا بە گونجاو دهزانێ و لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیشدا باسی ئەم بابەتەى بە تەواوی كرد. خهتاب شێخانی، بەرێوبەری گشتی فەرمانگەی كارگیری ئەم وەزارەتەش دەلێت: رێژەی كەمكردنەوەكە دیار نیە.
لە كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و بۆ كارئاسانی زیاتری قوتابیان و پەرەپێدانی رەوتی پەروەردە و خوێندن لە سەر ئاستی ههريمى كوردستان، لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بریارێكیان بۆ كەمكردنەوەی كرێی خوێندن دهركردووه و لە داھاتویەكی نزیكدا دوا راوێژ و قسەكردن لە گەل سەرۆكی ناوەندەكانی خوێندنی ئەھلی ئەم بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێكردن.
H.B