لەبارەی مەترسییەكانی بەنداوی ئەلیسۆ ھۆشداری دەدرێتە عێراق

ئەو ھەنگاوەی توركیا بە كارەسات وەسف دەكرێت

K24 - ھەولێر

ھۆشداری دەدرێتە حكوومەتی عێراق سەبارەت بە بەنداوی ئەلیسۆی نێوان توركیا و عێراق.

لیژنەی كشتووكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە ئەنجومەنی نوێنەران، ھۆشداری دەداتە حكوومەتی عێراق لەوەی كە ئەو مەترسییانەی بەھۆی بەردانەوەی ئاوی بەنداوی ئەلیسۆی، پشتگوێ نەخات و لیژنەكە ئەو ھەنگاوەی توركیا بە كارەسات وەسفدەكات.

عەلی ئەلبدەری، ئەندامی لیژنەكە رایگەیاند، حكوومەتی توركیا لە ماوەی رابردوودا دەستی بە بە بەردانەوەی ئاوی بەنداوی ئەلیسۆ كرد، ئەوەش كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر ئەو پشكە ئاوەی كە بڕیارە بەر عێراق بكەوێت و پێویستە لەسەر حكوومەت و سەرچاوەكانی ئاو جووڵەی نێودەوڵەتی بكەن و لەگەڵ لایەنی توركی رێكبكەون لەسەر دابەشكردنی ئەو بەشە ئاوەی بڕیارە بەگوێرەی رێككەوتنە نێودەوڵەتییەکان دابەشبکرێت

جەختیشیكردەوە، بەھۆی بەردانەوەی ئاو لە بەنداوەكە، لەماوەی داھاتوودا رووباری دیجلە  دابەزینێكی گەورە لە ئاستی ئاوەكەی دەبینێت و ئەوەش كارەسات بۆ عێراق دروستدەكات.