هەسەدە دوای جەنگی داعش هێزەکانی رێکدەخاتەوە
K24 – ههولێر:
ھێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ئاشكرای دەكات، دوای لەنێوبردنی داعش، پهیكهری ھێزەكانیان دادەڕێژنەوە و بە گوێرەی پێویستییە ئەمنییەكان، بڵاوەیان پێدەكەن.
دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەربازی لەنێو ھێزەكانی سووریای دیموكرات لە حەسەكە، ئاماژە بەوە كراوە، ھەسەدە ستراتیژییەتێكی نوێی ھەیە بۆ دوای لەنێوبردنی داعش و لە نوێوە پهیكهری ھێزەكانیان دادەرێژنەوە و بڵاوەیان پێدەكرێت.
ئاماژە بەوەش كراوە، ھەوڵ دەدەن لە رێگەی گفتوگۆ و لەچوارچێوەی سووریایەكی یەكگرتوو، ههروهها بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندیی ھەسەدە و داننان بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە چوارچێوەی دەستووری نوێی سووریا، چارەسەرێك بۆ كێشەكان بدۆزنەوە.
ھەسەدە ھیواداریشە كێشەكانی لەگەڵ توركیا بە رێگەی گفتوگۆ چارەسەر بكات و جەنگ روونەدات.