کۆمسیۆن دوا وادەی بۆ تۆمارکردنی ناوی لایەنە سیاسییەکان دیاری کرد

ئەو لایەنە سیاسیانەی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن دەبێت ناویان تۆمار بکەن

K24 – هه‌ولێر:

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق یەکی تشرینی یەکەم وەک دوا وادە بۆ تۆمارکردنی ناوی ئەو لایەنە سیاسیانەی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن دیاری دەکات.

حازم رودەینی ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دووپاتیکردەوە، پێویستە پارت و لایەنە سیاسییەکان، بەرلە یەکی تشرینی یەکەم ناوی خۆیان لە کۆمسیۆن تۆماربکەن، بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان.

ئەو ئەندامەی کۆمسیۆن گوتی، یەکی تشرینی یەکەم، دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی ئەو لایەنە سیاسیانەی دەیانەوێت بەشداری هەڵبژاردن بکەن.

بڕیارە مانگی نیسانی داهاتوو، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام بدرێت.

 ‌H.J