فازڵ میرانی: سەرکردەکانی یەکێتی چەندین هەڵەیان هەیە

"لەکاتی پارێزگاریکردن لە کوردستان ئەوان لە کوێ بوون"

K24 - هه‌ولێر:

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوتارێکدا لەکاتی بانگەشەی لیستی پارتی لە شەقڵاوە رایگەیاند، ئەگەر سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە نەبووایە ئێستا سوپای عێراق لەناو خاکی هەرێمی کوردستان بوو.

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گوتیشی: "لەدوای ریفراندۆم بەهۆی دیپلۆماسییەتی سەرکەوتووی نێچیرڤان بارزانی، قەوارەی هەرێمی کوردستان توانی بمێنێتەوە".

فازڵ میرانی جەختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، ئەوانەی ئێستا باس لە پارتی دەکەن، لەکاتی پارێزگاریکردن لە کوردستان ئەوان لە کوێ بوون، ناکرێت سەرکردەکانی یەکێتی باس لە پارتی بکەن، لەکاتێکدا خۆیان چەندین هەڵەیان هەیە.