"مۆراتا بڕیاری خۆی به ئاراسته‌ی چێڵسی گۆڕێ"
له نوێترین ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، به‌شێوه‌یه‌كی گه‌رموگوڕ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه مۆراتا بڕیاره‌كه‌ی به ئاراسته‌ی یانه‌ی چێڵسی گۆڕیوه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 19 ته‌مووزی 2017، دی مارزیۆی رۆژنامه‌نووسی ناسراوی ئیتاڵیا كه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ له ئه‌ورووپا سه‌یر ده‌كرێت، ئاشكرای كردووه كه له ئێستادا نزیكترین یانه له مۆرتا، چێڵسییه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی Expressـی ئیتاڵیا، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه كه ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری چێڵسی دیێگۆ كۆستای له پلانه‌كانی دوورخستۆته‌وه و مۆراتا ده‌كاته شوێنگره‌وه‌ی.
له به‌رامبه‌ردا، یانه‌ی ریال مه‌دریدیش ده‌یه‌وێت بۆ جێگره‌وه‌ی مۆراتا پێداگیری له گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ بكات.
له 24 كاتژمێری رابردوو میدیاكان به‌شێوه‌یه‌كی گه‌رموگوڕ داهاتووی مۆراتایان به یانه‌ی ئه‌یسی میلان به‌سته‌وه، به‌ڵام هێشتا هیچ هه‌واڵێكی فه‌رمی له ئارادا نییه، به‌ڵام قسه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئیتاڵیاییه هه‌میشه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی دروست و ئه‌گه‌رێكی نزیك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.