به فه‌رمی مێسی به باشترین یاریزانی لالیگا ده‌ستنیشان كرا
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا به باشترین یاریزانی مانگی رابردووی لالیگا ده‌ستنیشانكرا.
ئه‌نجوومه‌نی خولی ئیسپانیا لیۆنێل مێسی وه‌كو باشترین یاریزانی مانگ له لالیگا خه‌ڵات ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی رابردوو لیۆ رۆڵی بینی له تۆماركردنی 7 گۆڵ، توانی سێ گۆڵ بكات و چوار گۆڵیش دروست بكات.
بڕیاریشه به‌ر له یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر سێڤییا كه‌وا بڕیاره رۆژی شه‌ممه بكرێت خه‌ڵاته‌كه له كامپ ن‌و پێشكه‌شی مێسی بكرێت.
بارسێلۆنا له ریزبه‌ندی گشتی لالیگا به 15 خاڵ له خانه‌ی دووه‌م دوای سێڤییا ده‌بینرێت و له یاری داهاتووش هه‌ردوو یانه ململانێ له‌سه‌ر پێشه‌نگایه‌تی لالیگا ده‌كه‌ن.