كۆمكارى عه‌ره‌بى ئيدانه‌ى بۆردومانه‌كانى توركياى كرد
K24 – هه‌ولێر:
كۆمكارى عه‌ره‌بى ئيدانه‌ى پێشێلكارييه‌كانى سه‌روه‌رى خاكى عێراقى له لايه‌ن توركياوه كرد.
گوته‌بێژى ره‌سمى ئه‌ميندارى گشتيى كۆمكارى عه‌ره‌بى، مه‌حموود عه‌فيفى رايگه‌ياند، بۆردومانه‌كانى چه‌ند رۆژى رابردوو بۆ سه‌ر چه‌ند خاڵێك له "باكوورى عێراق" به پێشێلكارى سه‌روه‌رى خاكى عێراق هه‌ژمار ده‌كرێن.
گوتيشى: ئه‌و پێشێلكاريانه ئيدانه‌كراوون و ره‌تده‌كرێنه‌وه، جا هه‌ر پاساوێك له پشتيانه‌وه بێت. پێچه‌وانه‌ى رێساكانى ياساى نێوده‌وڵه‌تى و دژى بنه‌ماى مامه‌ڵه‌ى باشى دراوسێيه‌تين.
روونيشيكرده‌وه، چه‌ندين جار له كۆبوونه‌وه لوتكه‌ييه‌كانى كۆمكارى عه‌ره‌بى، به بڕيار ئيدانه‌ى پێشێلكارييه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى عێراق كراوه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر