گوتەبێژی پێشووی UN: زۆرینەی گەلی کوردستان لەگەڵ دەوڵەتی سەربەخۆن

"ئەم وڵاتانە تەنھا دژی دەوڵەتی كوردستان كۆكن"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

عەبدولحەمید سیام، گوتەبێژی پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند، ئەنجامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان زۆر بەرزدەبێت و زۆرینەی گەلی کوردستانیش لەگەڵ بوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆن.

 گوتیشی، وڵاتانی ئێران، تورکیا و عێراق لەسەر هەموو شتێکی نێوانیان ناکۆکن، تەنیا لە رێگریکردن لە بوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆیی کوردستان نەبێت.

داواشیکرد، لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدا گفتوگۆی بوونیادنەرانە ئەنجامبدەن.