وەزارەتی ناوخۆ: بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی رەگەزنامە كاری پێنەكراوە

وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەكی باڵای پێكھێناوە و ئەو بابەتە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەكات
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان كاری پێنەكراوە و بۆ تاوتوێكردنی ئەو بابەتە لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆدان.

سامی جەلال، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، لە هەرێمی کوردستان کاری پێنەکراوە و کارەکانیش بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن".

 گوتیشی: "لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەتی ناوخۆ پێکهێندراوە و لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان دەکەن".