نه‌مسا و چیك پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپن
K24- هه‌ولێر:
زه‌ئیف ئه‌لكین، وه‌زیری كاروباری ئۆرشه‌لیم ئاشكرای ده‌كات، دوای گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌لئه‌ڤیڤه‌وه بۆ ئۆرشه‌لیم، هه‌ریه‌كه له وڵاتانی نه‌مسا و چیك باڵیۆزخانه‌كانی خۆیان بۆ ئۆرشه‌لیم ده‌گوزانه‌وه.
وه‌زیری كاروباری ئۆرشه‌لیم ده‌شڵێت: ئۆرشه‌لیم پایته‌ختی ئیسرائیله، وڵاتانی جیهانیش به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بڕیاری ئیسرائیل ده‌كه‌ن، بۆیه بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ شتێكی ئاساییه.
ئه‌و وه‌زیره‌ی ئیسرائیل گوتیشی، هه‌ر یه‌كه له به‌رپرسانی نه‌مسا و چیك به ته‌له‌فۆن پێیان راگه‌یاندووه، دوای ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌وانیش باڵیۆزخانه‌كانی خۆیان بۆ ئۆرشه‌لیم ده‌گوزانه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئیسرائیل كارئاسانی بۆ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كات كه بیانه‌وێ باڵیۆزخانه‌كانی خۆیان بۆ ئۆرشه‌لیم بگوزانه‌وه.