ھاووڵاتییەك لەناو بازاڕی رانیە ئۆتۆمبێلەكەی لێ ون دەبێت

پۆلیسی راپەڕین زانیاری لەبارەی رووداوەكە دەخاتەڕوو

K24 – رانیە

پاش ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە لەناو بازاڕی رانیە ئۆتۆمبێلێك دزراوە، دوای بەدواداچوونی پۆلیس دەركەوت ئەو ئۆتۆمبێلە نەدزراوە، بەڵكو خاوەنەكەی لە شوێنێكی راگرتووە و دواتر پێی نەزانیوەتەوە.

لە روونكردنەوەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی رانیە ھەواڵی دزرانی ئەو ئۆتۆمبێلە رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: "ھاووڵاتییەک لە رانیە ئۆتۆمبێلەکەی لە شوێنێکی قەرەباڵغ لەناو بازاڕ راگرتبوو، دواتر شوێنی ئۆتۆمبێلەکەی پێ نەزانیوەتەوە. هاووڵاتییەکە وای زانیوە ئۆتۆمبێلەکەی لێ دزراوە. دوای بەدواداچوون لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین بەدواداچوونی بۆکرا، دەرکەوت هاووڵاتییەکە ئۆتۆمبیلەکەی لە شوێنێکی تر راگرتبوو کە پێشتر شوێنەکەی پێ نەزانیبووەوە. ئێستاش ئۆتۆمبێلەکەی لەلای خاوەنەکەیەتی".