پرسه‌نامه‌ى سه‌رۆك بارزانى بۆ كۆچی دوایی ميرى كوه‌يت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌یی ئه‌میریی و گه‌ل و حكومه‌تی كوه‌یت كرد، به هۆی كۆچی دوایی میری ده‌وڵه‌تی كوه‌یت، شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی میری دەوڵەتی کوەیت (شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح)ـم پێگەیشت. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسە و سەرەخۆشی ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى ئهميريی به‌ڕێز وگه‌ل و حكومه‌تى كوه‌يت ده‌كه‌م.
خواليخۆشبوو نموونەی بەهای به‌رزى مرۆڤدۆستى بوو، له سه‌رده‌مى ئه‌ويشدا په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان كوه‌يت و هه‌رێمى كوردستان فراوانتر بوون.
لە خودای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی وئارامی و دڵنەواییش بە هه‌موو لايه‌ك ببەخشێت.
انا لله وانا اليه را‌جعون
مسعود بارزانى
29 ئەیلوول 2020