ئاڵا تاڵه‌بانی داوای پڕكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌كات
k24 - هه‌ولێر:
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوا ده‌كات شوێنه‌كه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم پڕبكرێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌رباره‌ی بڕیاری له كارلادانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه ده‌ڵێت: "له سه‌ره‌تادا بڕیاری له كارلادانی له نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه نێردراوه‌ته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بڕیاری له‌سه‌رداوه ئه‌وكاته نێردراوه بۆ په‌رله‌مانی عێراق".
ئاڵا تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه"به‌رله‌وه‌ی بڕیارەكە وه‌ك مەسەلەیەكی نەتەوەیی و دژی كورد و ڕیفراندۆم لە قەڵەم بدرێت، پێویستە نوێنەرانی كورد و یەكێتی بە تایبەتی، لێكۆڵینەوە لە هۆكاری لابردنی نەجمەدین كەریم بكەن، به تایبه‌تی ئەوانەی پەیوەندی بە گەندەڵی دارایی و ئیداری و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی هەیە".
ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "جەنابی پارێزگار مافی خۆیەتیلە دادگا تانە لە بڕیارەكە بدات و داوای روونكردنەوە لە لیژنەی یاسایی پەرلەمان بكات و كۆنگرەی رۆژنامەنوسی سازبكات، بەڵام باشتر وایە پێشتر لە بەردەم خوا و خەڵكی كەركوك و دەنگدەرانی گەردنی خۆی پاك بكاتەوە، بە تایبەت یەكێتی ، لەو هەموو تۆمەتی گەندەڵیەی نراوەتە پاڵی".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت: ""شارەكەم و یەكێتی كەسی زۆر جوامێر و دەستپاك و لێهاتووی تیایە كە شایستەی ئەو پۆستەو ئیدارەی بەرژەوندی شاركە بێت لەسەر رێبازی جەنابی مام جلال، دوا ووشەم بۆ جەنابی دكتۆر وەكو خوشكێك ئەڵێم (یەكێتی ماوه ) مەگەر مامی گەورە نەیوتوە سەفین لە بن بێت یەكێتی لەبن نایەت".
ئاڵا تاڵه‌بانی، وه‌ك داكۆكیكاری سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌ناسرێت و پێشتریش له چه‌ندین هه‌ڵوێستدا پاڵپشتیی سیاسه‌ته‌كانی به‌غدای كردووه‌و دوایین جار بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیشی به بنه‌چه شیعه له قه‌ڵه‌مدابوو.