نەوت و كۆرۆنا گورزی كوشندە لە ئابووری عێراق دەدەن
K24 - ھەولێر
نیویۆرك تایمز بڵاویكردووهتهوه، ئەو قەیرانانەی لە عێراقدا ھەن، زیانی زۆری بە ئابووری وڵاتەكە گەیاندووە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی، دابەزینی نرخی نەوت و ناكۆكییە سیاسییەكان و ھەروەھا تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بووەنەتە ھۆكار، تاوهكوو عێراق بە دۆخێكی ئابووری سەخت تێپەڕێت و چەندین دەیەیە بەم دۆخە خراپەدا تێنەپەڕێوە.
ھەروەھا لە راپۆرتەكەدا ھاتووە، قەدەغەی ھاتووچۆ لەسەر ئاستی وڵات بەھۆی كۆرۆناوە، بووەتە ھۆكار، كە فرۆشگاكان دابخرێن و كرێكاری كهرتی تایبهتیش لە كارەكانیان دووربخرێنەوە، ئەوەش لێكەوتە نەرێنییەكان لەسەر ئابووری عێراق زیاتر دەكات.
ئاماژە بەوەشكراوە، كە عێراق خاوەنی سهرچاوهی سنووردارە و بەشێكیان لەلایەن گرێبەستی حكوومییەوە پاڵپشتی دەكرێت، كە ھاوكاتە لەگەڵ ئابووری داتهپیوی وڵاتەكە، تەشەنە سەندنی كۆرۆناش گورزی گەورەتری لە ئابووریی ئهو وڵاتەی داوە.