نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کۆتایی دێت

كۆمسیۆن داوایەك لە دەنگدەران دەكات
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی پێدێت.

کاروان جەلال، بەڕێوەبەری داتاکان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، بە كوردستان24 رایگەیاند: "لەو ماوەیەی كە بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دانرابوو، ژمارەیەكی بەرچاو لە دەنگدەران سەردانی بنكەكانیان كردووە، ھەندێكیان راستەوخۆ ھاتوونەتە بنكەكان و ھەندێكی دیكەش لە رێگەی ئینتەرنێتەوە".

گوتیشی: "ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران و ناتوانین ماوەكە درێژ بكەینەوە، بۆیە داوا لە دەنگدەران دەكەی لە ماوەی ئەو چەند كاتژمێرەی ماوە بتوانن لە رێگەی ئینتەرنێتەوە لە راست و دروستی ناوەكانیان دڵنیاببنەوە، بۆ ئەوەی ئەگەر گرفتێك ھەبێت سەردانی بنكەكان بكەن".

ھ.م