هاوپه‌یمانان و هه‌سه‌ده له نێچیره به‌نرخه‌كه‌ی داعش نزیك ده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) دوا مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش له رۆژهه‌ڵاتی فورات كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن، نێچیریكی به نرخ ده‌كه‌وێته ده‌ستیان.
به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كانیدا گوتوویه‌تی: "نزیكه‌ی 40 ته‌ن زێڕ لای چه‌كدارانی رێكخراوی داعشه و له عێراق و سووریا دزیوویانه و له هه‌موو ناوچه‌كانی پێشتووتری ژێر كۆنترۆڵ رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌وه كۆیانكردووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "به‌شێكی ئه‌و زێڕه‌ی له خاكی توركیاوه هێناوه‌ته‌وه سووریا، ئێمه قسه له‌سه‌ر سامانێك ده‌كه‌ین، زیاتره له سامانی چه‌ندین ده‌وڵه‌ت، ئه‌و سامانه‌ش ده‌ڕوات بۆ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی و نادرێته‌وه به گه‌لانی سووریی و عێراقی و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی په‌رده‌پۆشی ده‌كات".
رامی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێت: "هۆكاری ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه به چڕی بۆمبباران ناكرێت، ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌وه نییه ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی ریزی یه‌كه‌می داعش له‌و ناوچه‌یه‌دان، به‌ڵكۆ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه نایانه‌وێت ئه‌و زێڕه زۆره‌ی لای داعشه له‌ناو بچێت.