به ڤیدیۆ.. بزانه له یارییه‌كه‌ی چێڵسی و مانچێسته‌ر یونایتد چی روویدا؟
له گه‌ڕی نۆیه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له نێو یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج خه‌ریك بوو شكست به چێڵسی بهێنێت، به‌ڵام له دوایین خوله‌كی یارییه‌كه رۆس باركلی مۆرینهۆی خه‌مناك كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ چێڵسی یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان له له‌نده‌ن كۆتایی هات.
له خوله‌كی 21 ئا‌نتۆنیۆ رۆدیگێر گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ چێڵسی كرد، یارییه‌كه‌ش له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
به‌ڵام له گێمی دووه‌م رووداوه‌كان گه‌رمتر بوون، سه‌ره‌تا له خوله‌كی 55 ئا‌نتۆنیۆ مارسیال ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ شه‌یتانه سووره‌كان یه‌كسان كرده‌وه.
جارێكی دیكه له خوله‌كی 73 مارسیالی فره‌نسی گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ مان یونایتد تۆمار كرده‌وه.
له خوله‌كه‌كانی كۆتایی و به دیاریكراوی له خوله‌كی 96 پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات رۆس باركلی ناوه‌راستكاری چێڵسی گۆڵێكی كوشنده‌ی تۆمار كرد و مۆرینهۆی تووشی شۆك كرد.