زانیاری لەبارەی ئەو دوو کەسەی لە رووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا ئاشکرا دەکرێت
K24 – ههولێر:
ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە چوار هەزار مریشکی بارکردووە لە شارۆچکەی دوکان، خۆی کێشاوە بە دوو ماڵ و تاوەرێکی گەورەی کارەبا، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
پشتیوان ئەحمەد حاتەم، سەرۆکی شارەوانی دوکان بە کوردستان24ـی راگەیاند، کاتژمێر چوار و 20 خولەکی بەیانی، لۆرییەک کە لە ناحیەی بنگرد مریشکی بارکردبوو، بە خێراییەکی زۆر لە دوکانی سەرەوە بەرەو دوکانی خوارەوە هاتووە و تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە.
راشیگەیاند، ئەو دوو هاووڵاتییەی گیانیان لەدەستداوە، عەرەبن و خەڵکی دیوانیەن.
هەر بەهۆی رووداوەکە، کارەبای نیشتمانی لەبەشێکی دوکان نەماوە و تیمەکان لە هەوڵی چاککردنەوەی تاوەرەکەی کارەبان