تره‌مپ: فڕۆكه‌ی F35 به‌ توركیا نافرۆشین

پەیوەندییەكانی ئەمەریكا و توركیا ئاڵۆزتر دەبێت

K24 - ھەولێر

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا دۆناڵد تره‌مپ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان فڕۆكه‌ی F35 به‌ توركیا نافرۆشن.

لە دوایین لێدوانیدا لەبارەی توركیا ترەمپ رایگەیاند: "فڕۆكه‌ی F35  به‌ توركیا نافرۆشین".

له‌ درێژه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مەریكا و توركیا، هه‌ردوو به‌ چه‌ندین جۆر وه‌ڵامی یه‌كتریان داوه‌ته‌وه‌ و هه‌ردوولاش چه‌ندین داواكاریان له‌ یه‌كتری هه‌یه‌.

تێكچوونی په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و ئه‌مه‌ريكا، دواى ئه‌وه‌ هات، كه‌ ئه‌نقه‌ره‌ قه‌شه‌يه‌كى ئه‌مه‌ريكى به‌ تۆمه‌تى هاوكاريكردنى "تيرۆر" ده‌ستگيركرد. لە گفتوگۆكانی ھەفتەی رابردووش ئەمەریكا مۆڵەتی رادەستكردنەوەی قەشەكەی دایە توركیا، بەڵام توركیا داواكەی جێبەجێ نەكرد، ئەمەش دۆخەكەی ئاڵۆزتر كرد.

لە دوایی ن وتاریشیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئەوەی خستەڕوو "واشنتن بە ئاشکرا ئەوەی گوتووە کە رەنگە سزایان بەسەردا بسەپێنێ ئەگەر تورکیا قەشە ئەمەریكییەكە رزگار نەكات".

ھ.م