پزیشكێكی سلێمانی ورده‌كاری گیانله‌ده‌ستدانی دوو تووشبووی كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
جێگری به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، د. هێرش سه‌ید سه‌لیم، رایگه‌یاند، هه‌ڵكشانی دووه‌می كۆرۆنا مه‌ترسیداره و ورده‌كاری گیانله‌ده‌ستدانی دوو تووشبووی كۆرۆنا له سلێمانی روونده‌كاته‌وه.
د. هێرش سه‌ید سه‌لیم، له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا گوتی: هه‌ڵكشانی دووه‌می كۆرۆنا مه‌ترسیداره و ئاماره‌كان به ئاراسته‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرا و به‌په‌له‌ی ڤایرۆسه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت. تێكڕای ئه‌و ماوه‌ی رابردوو، ئێمه رووبه‌ڕووی كۆرۆنا بووینه‌ته‌وه، ده‌ریده‌خات، ئه‌م خێرا بڵاوبوونه‌وه‌یه مه‌ترسیداره و پێویسته هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر رێكاره‌كان بكرێت و ده‌بێت ستراتیژی خۆمان به‌و ئاراسته‌یه بگۆڕین، كه چۆن به‌ره‌نگاری ببینه‌وه.
گوتیشی: به‌داخه‌وه، ژماره‌ی تووشبووان زیادی كردووه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی تووشبووان نه‌زانراوه. تووشبووه‌كانیش به كۆمه‌ڵێك نیشانه‌وه گرفتاری په‌تاكه بوون و ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌وانه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن، باری ته‌ندروستیان ناجێگیره. ژماره‌ی ئه‌وانه‌ش كه به سه‌ختی تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون زیادی كردووه و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌و هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن زیاتر بووه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه زه‌نگێكه پێویسته هه‌موو لایه‌ك ئه‌و مه‌ترسییه به هه‌ند وه‌ربگرێت و هه‌ڵمه‌تی خودپارێزی له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ له خۆگرتنی تووشبووان و چاره‌سه‌ركردنیان، د. هێرش سه‌ید سه‌لیم، گوتی: ستراتیژه‌كه گۆڕاوه، ئه‌وانه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كیان نییه، میوانخانه و شوێنی گه‌شتیاریمان بۆ گرتوون و تیمی ته‌ندروستیمان بۆ داناون. 150 نه‌خۆشمان بێ نیشانه‌ن و له دوو میوانخانه جێگیر كراوون. ئه‌گه‌ر نیشانه‌یان لێ ده‌ركه‌وێت، ده‌گوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان. ئه‌وانه‌ش كه باری ته‌ندروستیان سه‌خته، دابه‌ش كراوون به‌سه‌ر سێ نه‌خۆشخانه، 45 نه‌خۆشیان له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تاهیر عه‌لی والی و زیاتر له 125 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ئاسۆن و نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید دكتۆر هێمن ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌وانه‌ی گومانیان له‌سه‌ره و نزیكه‌ی 150 نه‌خۆش ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا 218 نه‌خۆشمان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان. ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین بزانین ئه‌نجامی پشكنینیان چی لێ دێت. ئه‌گه‌ر ژماره‌كان زیاد بێت، به دڵنیاییه‌وه نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه تایبه‌ت ده‌كه‌ین به تووشبووانی كۆرۆنا.
له باره‌ی پێداویستی پزیشكییه‌وه، ئه‌و پزیشكه گوتی: تا ئێستا له‌سه‌ر پێی خۆمانین. هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته قه‌یرانی پێداویستی پزیشكی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه ته‌شه‌نه بكات، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت نه‌یه‌ته سه‌ر خه‌ت و هاوكاری زیاترمان نه‌كات، به دڵنیاییه‌وه تووشی قه‌یرانی پێداویستی پزیشكیش ده‌بین. له باره‌ی ئامێری هه‌ناسه‌دانیشه‌وه، گوتی: به كۆی گشتی 60 ئامێری هه‌ناسه‌دان دابینكراوه بۆ دوو نه‌خۆشخانه.
له باره‌ی ورده‌كاری و چیرۆكی گیانله‌ده‌ستدانی دوو تووشبووی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی، د. هێرش سه‌ید سه‌لیم، جێگری به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد، یه‌كێك له‌و كۆچكردووانه خۆی ره‌تیكردووه‌ته‌وه ئامێری هه‌ناسه‌دانی بۆ به‌كاربهێنرێت و دووه‌میشیان پزیشكه‌كان سه‌ره‌تا بڕیاریان نه‌داوه ئامێره‌كه‌ی بۆ به‌كار بهێنن و دواجار گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌و باره‌یه‌وه، د. هێرش سه‌ید سه‌لیم، گوتی: "تا ئێستا و به‌داخه‌وه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، یه‌ك دوانێكیان پێویستیان پێ بوو، به‌داخه‌وه یه‌كێكیان ره‌تیكرده‌وه بخرێته ژێر ئه‌و ئامێره‌وه.و دووه‌میشیان به راستی پزیشكه‌كان بڕیاریاندا به شێوازێكی دیكه به‌كاری بهێنن تا ده‌گاته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئامێره‌كه به‌كار بهێنرێت"، به‌ڵام دواجار گیانی له‌ده‌ستدا.