مه‌سروور بارزانی ده‌ستخۆشی له كۆمیسیۆنی باڵا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كات.
مه‌سروور بارزانی، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر، نووسیویه‌تی: "ده‌ستخۆشی له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌م، بۆ رێكخستنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان".
ئه‌مڕۆ 25ی ئه‌یلوول، گه‌لی كوردستان، به ته‌واوی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانه‌وه، چوونه سه‌رسندووقی ده‌نگدان و به‌شدارییان له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرد.
به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، رێژه‌ی به‌شداربووان له ته‌واوی كوردستان، سه‌رووی 80%یه و تا ئێستاش ئاماره فه‌رمییه‌كان بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه.