تورکیا جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا: ئامانجمانه‌ سوپاى ئازاد بگاته‌ باب

جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا: ئامانجمانه‌ سوپاى ئازاد بگاته‌ باب

K24 – هه‌ولێر:

جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا نوعمان كورتوڵموش رايگه‌ياند، ئامانجى توركيا ئه‌وه‌يه‌ شارۆچكه‌ى باب له‌ لايه‌ن سوپاى سوورياى ئازاده‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا بگيرێت.

جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ئاشكراشيكرد، تا ئێستا 22 سه‌ربازى سوپاى توركيا له‌ هێرشى ئه‌و سوپايه‌ بۆ سه‌ر سووريا كوژراوون.

له‌ میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی په‌خشی راسته‌وخۆی TRT Haberدا، كورتوڵموش گوتی: "توركیا به‌ به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن داعش، په‌یه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ و په‌كه‌كه‌ له‌ سووریاوه‌ ده‌ستدرێژی ده‌كرایه‌ سه‌ر، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو به‌ره‌وپیش ده‌چێت. له‌ ئێستادا ئه‌و وڵاتانەی له‌ سووریا هێزیان هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ته‌واوی رێكخراوه‌كانه‌ جگه‌ له‌ داعش، هه‌موویان رووبه‌ڕووی داعش ده‌بنه‌وه. به‌ڵام رێككه‌وتنێك نییه‌ له‌نێوانیاندا له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌و رێكخراوه‌. ‌له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌مووان به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌ی داعش ده‌یانه‌وێت بوونیان له‌وێ به‌ شه‌رعی نیشان بده‌ن".

هه‌روه‌ها گوتی: "ئامانجی توركیا ئه‌وه‌یه‌ ئه‌لباب له‌لایه‌ن سوپای سووریای ئازاده‌وه‌ كۆنترۆڵ بكرێت. له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ پشتیوانی‌ لۆجستیی ده‌كه‌ین، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وه‌ بابه‌تێكی قورسه‌، 22 سه‌ربازمان له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا كوژراوون. به‌و واتایه‌ی ئه‌وه‌ بابه‌تێكه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیاوه‌.

جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ئه‌وه‌شى گوت: به‌ نسبه‌ت توركياوه‌ ته‌نيا ئه‌لباب و منبج گرنگ نيين، به‌ڵكو حه‌له‌ب و مووسڵ-یش به‌هێنده‌ی ئه‌وانه‌ گرنگن. ئه‌و ناوچه‌یه‌ دوو شاری گه‌وره‌ن. هاوسه‌نگی ئه‌و شارانه‌ چۆن بێت، پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش بۆ له‌مه‌ودوا بەو شێوەیە ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵ

9. sidebar1_home_page