ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌منیی ئیسرائیل له ترسی سیخوڕ ده‌چنه ژێر زه‌وی
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردووه‌ته‌وه، بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیلی بردووه‌ته ژوورێكی پارێزراوی ژێر زه‌وی له ئۆرشه‌لیم (قودس).
كه‌ناڵی 10ـی ئیسرائیل ده‌ڵێت "وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه نه‌تانیاهو ده‌یه‌وێت شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه بگۆڕێت بۆ ژوورێكی ژێر زه‌وی تا رێگه له دزه‌كردنی زانیارییه‌كان و هه‌وڵه سیخوڕییه‌كانی هه‌ندێك لایه‌نی ده‌ره‌كی بگرێت".
سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ته‌ناهی ئیسرائیلی كه له 11 وه‌زیر پێكدێن گوتوویه‌تی: "چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌و ژووره پارێزراوه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت و 3 دانیشتنی هه‌فتانه كه یه‌كه‌میان رۆژی چوارشه‌ممه 23/5/2018 یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پێشتر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیرانه له ئۆفیسه‌كه‌ی نه‌تانیاهو له ئۆرشه‌لیم (قودس) دوور له چاوی میدیاكان به‌ڕێوه چوون.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ته‌ناهی ئیسرائیل ئه‌و ژووره پارێزراوه كه ناوی "ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی نیشتمانی " لێنراوه، ساڵی 2011 بۆ یه‌كه‌مجار بۆ خۆڕاهێنانی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له قه‌یرانه‌كان به‌كارهاتووه".
هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیل له ژێر زه‌ویدا هاوكاتی گرژبوونی نێوانیان له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌و ژووره‌ش ده‌كه‌وێته خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی حكومی له ئۆرشه‌لیم (قودس) و له‌و شوێنه‌دا دامه‌زراوه‌كانی سه‌ركردایه‌تیكردن هه‌یه.