مۆبایلی ئایفۆن 11 سیستمی ھەستكردنی بۆن لەخۆدەگرێت

ێشبینی دەكرێت ئایفۆن11 بە تایبەتمەندی نوێوە بخرێتە بازاڕەوە

K24 - ھەولێر

پێشبینی دەكرێت مۆبایلی ئایفۆن11 ھەموو سنوورەكانی تەكنەلۆژیا تێپەڕێنێت، چاوەڕێ دەكرێت ئەمساڵ بكەوێتە بازاڕەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی زە سەن-ی بەریتانی، پێشبینی دەكرێت كۆمپانیای ئەپلی ئەمەریكی دەست بە بەرھەمھێنانی ئایفۆن 11 بكات، بەڵام جیاواز لە شێوازەكانی دیكەی، بە جۆریك سیستمێكی تایبەت بە ھەستی بۆنكردنی لەگەڵدا دەبێت، كە لە رێگەیەوە بەرھەمە پیترۆكیمیاوییەكانی لە كەشوھەوادا ھەن و ھەروەھا بۆنی دیكەی تایبەت بە مرۆڤ ئاشكرا بكات. چاوەڕێش دەكرێت لە كۆتاییەكانی ئەمساڵ ئەو جۆرە مۆبایلە بخرێتە بازاڕەكانەوە.

ھەر بەگوێرەی رۆژنامەكە، كۆمپانیای ئایفۆن چۆنیەتی دروستكردنی خستووەتەڕوو و تەنھا ماوە پەسەند بكرێت. سەبارەت بە نرخەكەشی پێشبینی دەكرێت بەھۆی ئەو رەخنانەی كە پێشتر رووبەڕووی كۆمپانیا ئەمەریكییەكە بووەتەوە سەبارەت بە گرانی نرخەكانەوە، ئایفۆن11 ھەرزانتر بێت لە ئایفۆنەكانی دیكە.

ھ.م