ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتن ده‌ستيپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
له شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان، هاووڵاتيان به شێوازى جۆراو جۆر ده‌ستيانكردووه به ئاهه‌نگ و ده‌ربڕينى خۆشى به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ريفراندۆمه‌وه.
ئاهه‌نگه‌كان له كاتێكدايه پرۆسه‌ى ريفراندۆم له چه‌ند خوله‌كى كۆتاييدايه و به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له كوردستاندا نزيكه‌ى له سه‌دا 80ى ده‌نگده‌رانى كوردستان ده‌نگيان داوه.
له ئاهه‌نگه‌كاندا جگه له كورد پێكهاته‌كانى ديكه‌ى كوردستانيش به‌شدارن و وه‌ك له گرته ڤيديۆييه‌كان و وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ژماره‌يه‌ك له هاووڵاتيانى عه‌ره‌ب به جلوبه‌رگى عه‌ره‌بييه‌وه هه‌ڵپه‌ڕكێى كوردى ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ ريفراندۆمى كوردستان له كاتژمێر 8ى به‌يانييه‌وه ده‌ستيپێكردووه و بڕيار بوو كاتژمێر 6ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كۆتايپێبێت، به‌ڵام پرۆسه‌كه بۆ يه‌ك كاتژمێر درێژكرايه‌وه و بڕياره كاتژمێر 7ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كۆتايى پێبێت.