وڵاته سارده‌كه له گه‌رمان گڕی گرت
K24 - سوید:
له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا سوید دووچاری كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ژینگه بووه‌ته‌وه و زیاتر له 46 شوێنی جیاوازی ئه‌و وڵاته, له باكوور هه‌تا باشوور, ئاگر له دارستانه‌كان به‌ربووه.
هاوكات مه‌ترسی له‌سه‌ر چه‌ندین شوێنی دیكه‌یش هه‌یه، كه 4 جێگای ئه‌و ئاگرانه گه‌وره‌ن و كۆنترۆڵكردنیان له توانای سوید به‌ده‌ره, به‌هۆی به‌رده‌وامی ئاگربه‌ربوون له 43 ناوچه‌ی سوید, بۆ كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه, حكوومه‌ت په‌نای بردووه‌ته به‌ر وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كیێتی ئه‌وروپا.
چه‌ندین رۆژه وڵاتانی فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتالیا، پۆلۆنیا، نۆروێژ, دانیمارك و لیتوانیا، له رێی ئاسمانی و زه‌مینییه‌وه هاوكاریيان ده‌كه‌ن، وڵاتی فه‌ره‌نسا دوو فڕۆكه‌ی ئاگر كوژێنه‌وه، ئیتاڵیا 2 فڕۆكه، پۆلۆنیا 140 پسپۆری شاره‌زاى ئاگركوژێنه‌وه و 44 ئۆتۆمۆبێلی ئاگركۆژێنه‌وه‌وه، ئه‌ڵمانیا به پسپۆرانی ئاگركوژێنه‌وه و ئۆتۆمۆبێلی تایبه‌ت، دانیمارك و نورۆێژ و لیتوانیاش به هه‌لیكۆپته‌ر.
رۆژی شه‌ممه یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریدا, به‌بڕی 600 ملیۆن كرۆنی سویدی (67 ملیۆن دۆلار) هاوكاری زیاتری وڵاتی سوید بكرێت، هاوكات چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی گرینگی ئاگر كۆژێنه‌وه‌ی له سه‌ر خه‌رجی خۆی بكڕێت و ره‌وانه‌ی سویدیان بكات.
له ئاكامی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه كه به هۆی گه‌رمای له راده‌به‌ده‌ر له مانگی حوزه‌یران له سوید روویداوه, كه به پێی ئاماره‌كان له 260 ساڵی رابردووی ئه‌و وڵاته‌دا, تا ئێستا داتای وا له مێژووی كه‌شوهه‌وای سویددا تۆمار نه‌كراوه .
كه‌شناسان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن, گه‌رماكه تا كۆتایی ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌ممووز به‌رده‌وام ده‌بێت, ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای ده‌وڵه‌تی سوید و هاووڵاتیان دروستكردووه.
ستێفان لۆڤێن, سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید, سه‌ردانی یوسدالێنى كرد, كه ناوچه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته باكووری سوید و یه‌كێكه له‌و شوێنه‌ی تائێستاش ئاگره‌كه‌ی كۆنترۆڵ نه‌كراوه.
لۆڤین، سوپاسی هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد كه به ده‌م سویده‌وه هاتوون و داواشی له خه‌ڵك كرد كه یارمه‌تیده‌ربن له كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه.
له دوو رۆژی رابردوودا زیاتر له 2000 كه‌س خۆبه‌خش گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ناونووسین بۆ یارمه‌تیدانی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كان, له لایه‌ن خه‌ڵكی سڤیله‌وه به‌رده‌وامه.
كێشه‌ی سووتانی دارستانه‌كانی سوید, بووه‌ته یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كيیه‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه‌شناسانی سوید ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن, هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌ی گه‌رما بۆ 35 پله به‌رزده‌بێته‌وه و دارستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ستۆكهۆلمی پایته‌ختيش رووبه‌رووی مه‌ترسی ئاگركه‌وتنه‌وه ده‌بنه‌وه, ئه‌مه‌ش حكوومه‌تی سویدی نیگه‌رانتر كردووه.
ده‌زگای فریاكه‌وتن و پاراستنی نیشتمانی, داوا له حكوومه‌ت ده‌كات به زووترین كات كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌گه‌ری روودانی ئاگركه‌وتنه‌وه له ستۆكۆهۆڵم ئاماده‌بكات.
تا ئێستا زیاتر له 20 هه‌زار هێكتار له دارستانه‌كانی سوید ئاگریان گرتووه و سووتاون و ئاگره‌كه‌ش به‌رده‌وامه, ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه زیانێكی زۆر به ژینگه‌ی سه‌وزی سوید ده‌گه‌یه‌نێت, له بواری ئابووریش زیانێكی زۆرى بۆ ئه‌و وڵاته ده‌بێت.
سوید یه‌كێكه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی فرۆشتنی دار و ته‌خته یه‌كێك له داهاته سه‌ره‌كیه‌كانیه‌تی و به‌شێكی سه‌ره‌كی پێكهێنه‌ری ئابووری ئه‌و وڵاته‌یه.
ا. م