ئيخوانه‌كانى قه‌ته‌ر به‌ره‌و توركيا ره‌و ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ميسر كه نه‌يارى ئيخوان موسلمينن، بڵاويانكرده‌وه، سه‌ركرده‌كانى ئيخوان له توركيا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به په‌له‌يان ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ى له باره‌ى مانه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانيان له قه‌ته‌ر بڕيارێك بده‌ن و سه‌رجه‌ميان بگوازنه‌وه بۆ توركيا.
به گوێره‌ى زانيارى سايتى ئه‌ليه‌وم سابعى سه‌ر به حكومه‌تى ميسر، ئيخوانه‌كان ده‌ترسن قه‌ته‌ر ژماره‌يه‌كيان راده‌ستى ميسر و سعووديه و به‌حره‌ين و ئيمارات بكاته‌وه له پێناو چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كانى و ئه‌وه‌ش وايكردووه، بير له به‌جێهێشتنى ده‌وحه بكه‌نه‌وه.
سايته‌كه ئه‌وه‌شى نووسيوه: له قۆناغى يه‌كه‌مدا ئه‌و سه‌ركردانه‌يان ده‌گوازنه‌وه، كه له وڵاته‌كانيان داواكراوون و سزاى له‌سێداره‌دانيان هه‌يه له‌وانه ئه‌سما خه‌تيب، كه به تۆمه‌تى په‌يوه‌ندى هه‌واڵگرى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر سزادراوه و يه‌حيا مو‌سا، كه تۆمه‌تى هه‌وڵدان بۆ كوشتنى داواكارى گشتيى ميسر هيشام به‌ره‌كاتى دراوه‌ته‌پاڵ.
هه‌ريه‌ك له سعووديه، ميسر، به‌حره‌ين و ئيمارات، رۆژى 5ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى رابردوو په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاند.
ئه‌و چوار وڵاته 13 مه‌رجيان له‌سه‌ر قه‌ته‌ر داناوه بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانيان.
يه‌كێك له مه‌رجه‌كانيان داخستنى كه‌ناڵه‌كانى جه‌زيره و راده‌ستكردنه‌وه‌ى تۆمه‌تباران و ده‌رپه‌ڕاندنى سه‌ركرده‌كانى ئيخوانه له قه‌ته‌ر.
توركيا به يه‌كێك له‌و وڵاتانه هه‌ژمار ده‌كرێت، كه پشتيوانى ئيخوانه‌كانى ميسر و وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌كات.