سه‌عدی پیره له‌سه‌ر خۆخۆری یه‌كێتی نامه‌یه‌ك بۆ مام جه‌لال ده‌نووسێ
K24 - هه‌ولێر:
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رۆژی 15/1/2018 كاتێك له ده‌فته‌ری بیروه‌رییه‌كاندا له‌سه‌ر گۆڕی مام جه‌لال، سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، گله‌یی نامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ره‌وشی ناوخۆیی یه‌كێتی ده‌نووسێت، ده‌ڵێت: "خۆمان سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانی خۆمانین".
سه‌عدی پیره نوسیوویه‌تی "سڵاو مامه گیان، به‌قۆناغی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕین، یه‌كێتییه‌كه‌مان له هه‌موو لایه‌ك په‌لامار ده‌درێ، هه‌موومان له بێ مام جه‌لالیا بووین به جه‌ماعه‌تێكی خۆخۆر، كێشه‌كانمان هێزه كوردستانی و عێراقییه‌كان نییه، حكومه‌تی عێراق و دراوسێكان نییه، به‌ڵكو خۆمان كێشه‌ی خۆمانین".
هه‌روه‌ها داوای هێز له مام جه‌لال ده‌كات و نوسیوویه‌تی "خه‌ریكین به‌ڵكو بتوانین ئه‌وه‌ی بكرێ رزگاری بكه‌ین، هێزمان بده‌رێ، پێویستمان پێته".
له كۆتاییدا نوسیوویه‌تی "من ئه‌مڕۆ له هه‌ولێره‌وه هاتم، پاش كۆبوونه‌وه‌ی ماڵی كاك كۆسره‌ت، بیرم كردی، واهاتم بۆ خزمه‌تت، به‌رامبه‌ر وێنه‌كه‌ت وه‌ستاوم، هه‌مان تێڕوانین به‌ڵام به‌بێ قسه، تێگه‌یشتم تۆش نیگه‌رانی له بارودۆخی ئێستای یه‌كێتی".
له پاش كۆچی دوایی مام جه‌لال، كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی زیاتر قوڵبوونه‌ته‌وه‌و هه‌ندێك جار به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی به‌شیك له به‌رپرسانی ئه‌و حزبه رێككه‌وتننامه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی كرد و كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌یان راده‌ستكردن، گرژی زیاتری تێكه‌وتووه‌و به ئاشكرا له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ئاینده‌ی حزبه‌كه ره‌نگیداوه‌ته‌وه.